Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
عه‌مید ده‌یڤ ئاندرسۆن، فه‌رمانده‌ی به‌رپرس له به‌رنامه‌ی مه‌شق و راهێنان له عێراق كه سه‌ربه هاوپه‌یمانێتی دژبه داعشه به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له كاتێكدا ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ كۆتایی هاتووه سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌ستیان كردووه به جێهێشتنی شاره‌كه.
ئاندرسۆن، له به‌غدا له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی راگهیهندنكارانی دایه‌وه له واشنتۆن سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ.
ئاندرسۆن باسی له‌وه كرد كه ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ كۆتایی هاتووه و، گوتی: "ده‌بینین كه سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌ستیان كردووه به جێهێشتنی شاره‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن له چی نزیك بوونه‌ته‌وه و مووسڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها ئاندرسۆن باسی له‌وه كرد كه ده‌ستیان كردووه به راهێنانی ئه‌و لیوایانه‌ی سوپای عێراق بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته، كه به‌شداری له ئۆپهراسشیۆنهكهی مووسڵدا ده‌كه‌ن و، گوتی: "تا ئێستا مه‌شق و راهێنان به 12 لیوا كراوه كه ژماره‌ی سه‌ربازانیان له‌نێوان 800 بۆ هه‌زار و 600 سه‌ربازدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌شق و راهێنانیان به هه‌شت هه‌زار پۆلیسی نه‌ینه‌وا و 10-12 هه‌زار له هێزه ناوخۆییه‌كان كردووه".
ئاندرسۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌كه‌وه له 2015ه‌وه تا ئێستا راهێنانیان به 54 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاریان خه‌رج كردووه.
هاوكات ئاندرسۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاش رزگاركردنی مووسڵ، 30 هه‌زار بۆ 40 هه‌زار سه‌رباز ئاسایشی شاره‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئاندرسۆن باسی له‌وه كرد كه به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و هه‌واڵانه كردووه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، به هه‌ڵه هێرشیان كردبێته سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ربه هۆزه سوننه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه.
له ئه‌نجامی به هه‌ڵه بۆردومانی هێزه‌كانی سه‌ربه حه‌شدی عه‌شایری كه هۆزه سوننه‌كانی عێراق پشتیوانیان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شاری مووسل، 20 كه‌س كوژران.