Necat Hazar
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
وان - AA
له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له شارۆچكه‌ی ئۆزاڵپ سەربە پارێزگای وان، 437 كیلۆ 942 گرام هیرۆین له‌نێو بارهه‌ڵگرێكدا دۆزرایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كاره‌كان دژ به چالاكی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، گواستنه‌وه و هه‌ڵگرتنی به مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی قازانجی ناڕه‌وا، درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا كه به هاریكاری هه‌واڵگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی وان و هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌ی ئۆزاڵپ به‌ڕێوه‌چوو، له ده‌روازه‌ی ده‌رچوونی شارۆچكه‌ی ئۆزاڵپ بارهه‌ڵگرێكی گومان‌لێکراو راگیرا و پشكنینی بۆ ئه‌نجامدرا.
له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنیندا له‌نێو 19 ده‌به‌دا، بڕی 404 كیلۆ و 345 گرام هیرۆینی شل و له‌نێو 33 كارتۆندا بڕی 33 كیلۆ و 597 گرام هیرۆین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هاوكات له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، دوو گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی "بازرگانیکردن بە مادده‌ی هۆشبه‌ر و مادده‌ی ئاگاداركه‌ره‌وه" و "گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر" ده‌ستگیركران.