Mesut Varol,İbrahim Yaldız,Sayim Harmancı,Şener Toktaş
26 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2023
وان - AA
بههۆی بەفربارین و خراپی کەشوهەواوە، رێگاوبانی ١٠٢ ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی وان، هەکاری، بهدلیس و مووش بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
لە ناوچە گوندەوارەکانی واندا، بارینی بەفر بووەتە هۆی پەکخستنی هاتوچۆ.
بهپێی راگهیهندراوێکی گهوره شارهوانی وان، لە کۆی ٤٥١ رێگاوبانی ناوچهی نیشتهجێبوون و کێڵگەی داخراو بە بەفر، ٣٦٠یان کراونەتەوە.
تیمهكانی ڕاماڵینی بەفر لە شارەوانیی، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگای ئەو ٩١ ناوچە داخراوە.
- هەکاری
بەپێی زانیاریی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا، لە کۆی ٣٢ گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون وەک بەڕووی هاتوچۆدا داخرابوون، ٣١یان کراونەتەوە.
تیمەکانی رێگاوبان و شارەوانی بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی ڕێگای گوندی ئالانی سەربە شەمزینان.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بەردەوامی بهفر بارینەوە ڕێگای ١٠ گوند داخراوە.
کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان بەردەوام کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگای داخراوەکان و لە دوێنێوە تا ئێستا توانیویانە ڕێگای ٣٩ گوند بەڕووی هاتوچۆدا بکەنەوە.
- مووش
سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد کە ڕێگای ٤١ گوندیان کردووەتەوە کە بەهۆی بەفرەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخرابوون.
یەنتور باسی لەوە کرد کە تیمەکانیان لەو ناوچانەدا بە چڕی کار دەکەن ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ دۆخی لەناکاو.