بەدلیس
شارەوانیی بەدلیس بە مەبەستی ھاوكاریی پەنابەرە ئێزیدییەكان ھەڵمەتێكی كۆمەك كۆكردنەوەی دەستپێكرد.
سەرۆكی شارەوانیی بەدلیس حوسێن ئۆلان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی پارێزگا و شارەوانی سەر بە پارتی ناوچەكانی دیموكرات بە ناوی ئێزیدییەكان داوای یارمەتییان لە پیشەكاران كرد.ئۆلان و ئەندامانی ئەنجومەن لە چوارچێوەی ھەڵمەتەكەدا، لە سەردانی پیشەكاراندا، داوای دابینكردنی پێداویستی پەنابەرانیان وەكو بەتانی، پۆشاك، پێڵاو، دانەوێڵە، پاقڵە و كەڵوپەلی خاوێنكردن، حەفازەی منداڵان، رۆن و شەكریان كرد.
ئۆلان ئاماژەی بەوەكردەوە: "پێویستە بە زووترین كات كۆمەكەكە بۆ ئێزیدییان بنێرین. پێموایە خەڵكی بەدلیس پەنابەرانی ئێزیدی بەتەنیا جێ ناھێڵن."
سەرۆكی شارەوانیی بەدلیس گوتیشی: "ئەو دڕندەییەی لە شنگال روویدا تراژێدیایەكی مرۆییە. پێویستە ھەموو كەسێك چی لە دەستی بێ، بیكات. ئەمە ئەركێكی مرۆییە."