Ramal Abdullah Mahmood
28 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2017
بەدلیس
لە گوندی کشکڵی کە دەکەوێتە قەدپاڵەکانی چیای سوپهان کە سێهەم بەرزترین چیای تورکیایە، شیرینی "بەفر بەدۆشاو" پێشکەشی میوانان دەکرێت.
گوندی کشکڵی کە دوو هەزار و ٣٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و سەربە قەزای ئادیلجەڤازە، گوندنشینان بەفر لەو ناوچانە دەهێنن کە دوو مەتر بەفری لێ کەڵەکە بووە و بە تێکەڵکردنی لەگەڵ دۆشاو شیرینی "بەفر بەدۆشاو" دروست دەکەن. لەکاتی هاتنی میوانانیشدا ئەم شیرینیە پێشکەشی میوانان دەکەن.
مەزیەت سادقئۆغڵو و یەتیشی هاوسەری کە لە شاری سینۆپەوە سەردانی ئەو گوندەیان کردووە لەگەڵ بینینی دیمەنی ناوازەی چیای سوپهان بەفر بەدۆشاو دەخۆن.
مەزیەت سادقئۆغڵو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە زۆربەی پارێزگا و ناوچەکانی تورکیا گەڕاوە بەڵام یەکەمجارە شیرینییەکی بەمجۆرە بەتام بخوات. گوتیشی: "ماوەی سێ ساڵ لە بەدلیس کارم کردووە. پێشنیار بۆ خەڵک دەکەم کە تامی ئەم شیرینیە پاکە بکەن".