Rewa Mahmut Hasan
28 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2017
ئەنقەرە
لەگەڵ ناوەندەکانی سندوقەکانی دەنگدان بۆ گشتپرسی لە دەرەوەی تورکیا تائێستا لە ٢٨ نوێنەرایەتی ئەو وڵاتە ٣٧ هەزار و ٧٨٢ کەس دەنگیان داوە.
لە ئەڵمانیا ١٣ ناوەندی دەنگدان، لەفەرەنسا ٦، لەنەمسا ٣، لە سویسرا ٣، لە بەلجیکا ٢ و لە دانیمارک ١ ناوەندی دەنگدان کراوەتەوە بۆ دەنگدانی ئەو هاووڵاتییە تورکانەی کە لەدەرەوەی وڵات دەژین.
لەماوەی دوو رۆژدا کە چاودێری پرۆسەی دەنگدان لەسەر گشتپرسیەکە کراوە، سەرجەم ٣٧ هەزارو ٧٨٢ کەس دەنگیان داوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرجەم ٢ ملیۆن و ٨٩٥ هەزار و ٥٦٧ دەنگدەری تورک لەدەرەوەی وڵات دەژین، کە تا ٩ ی نیسان لە ١١٩ نوێنەرایەتی دەتوانن دەنگ بدەن.
زۆرترین ژمارەی دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات لە ئەڵمانیایە کە یەک ملیۆن و ٤١٠ هەزار و ٢٤٨ دەنگدەری تورک لەو وڵاتەدان و لە ١٣ ناوەندی دەنگدان دەنگ دەدەن و رۆژی رابردوو ٢٥ هەزار و ٧٩٠ دەنگدەری تورکی چوونەتە سەر سندووقەکان.