بەدلیس
تیمەکە بە ھاوکاریی ھەریەکە لە ڕێکخراوی پزیشکانی بەدلیس و فەرمانگەی تەندروستی شارەکە، ھەڵمەتێکی پشکنین و چارەسەری تەندروستییان دەستپێکردووە لەو گوندو ئاواییانەی دوورن لەسنتەری شارەکانەوە.
تیمەکە بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک ببینن، لەڕێی مکەبەرەی مزگەوتەکانەوە بانگەواز لەخەڵک دەکەن. لەدوای بینین و پشکنین چارەسەریان بۆ دەست نیشان دەکەن.
مستەفا ئیکزەک، پزیشک لە نەخۆشخانەی تاتوان و یەکێ لە ئەندامانی ئەو تیمەبۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تیمەکەمان ھەوڵدەدا بگاتە زۆرێک لەو گوندانەی کە دوور لەسەنتەری شارەکانن ، دانیشتوانی ئەو گوندانە خۆشحاڵن بە سەردانی تیمەکەمان کاتێ دەبینن زۆر بە دڵسۆزی کارەکان رادەپەڕێنن و ھەوڵی پشکنین و چارەسەری نەخۆشەکانیان دەدەین. ھەروەھا بەو پەرۆشیەی دکتۆرەکان کە تا بەردەرگاکانیان دەچن بۆ پشکنینی پزیشکی بووەتە جێی سەرسورمانی ئەو گوندنشینانە."
ئیکیزەک راشیگەیاند کە زۆرجار بۆ ئەوەی کە تەواوی دانیشتوانی گوندەکە ئاگادار بکەینەوە سەردانی ئەو تیمەمان لە رێی منارەی مزگەوتەکانەوە بانگەوازیان بۆ دەکەین.
دانیشتوانی ئەو گوندانە دەڵێن زۆر خۆشحاڵن بەو کارەی تیمە پزیشکییەکە. یەڵماز ئەرچەتین یەکێ لەدانیشتوانی گوندی گۆلدوزو گوتی: "زۆر خۆشحاڵین بە سەردانی ئەو پزیشکانەو خەڵکی بەتامەزرۆییەوە دەچن بەدەم بانگەوازی دکتۆرەکان."