Harun Nacar,Rewa Mahmut Hasan
27 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2017
بەدلیس - AA
ناوەندێکی خلیسکانی ناو ئاو لە کەناری دەریاچەی وان لە شارۆچکەی عادیلجەواز لە بەدلیس دروست کراوە.
هاووڵاتیان بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە کەشوهەوایەکی فێنکدا، هاوکات ئەنجام دانی یاری خلیسکان لەناو ئاو دەچنە ناوەندەکە.
ناوەندی خلیسکانی ناو ئاو سێ ساڵ پێس ئێستا کەوتە خزمەتی هاووڵاتیان، قایمقامی ناوچکەی عادیلجەواز، عارف قارەمان لە مەراسیمی کردنەوەی ئەم خولەی ناوەندەکەدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان ناخوازن ناوچەکە تەنیا بە رووداوە تیرۆریستیەکان یادی بکرێتەوە و گوتی" لە دەریاچەی وان چەندین وەرزش ئەنجام دەدرێت کە جۆش و خرۆش دەخەنە جەستەوە. هاوکات ئاوی پاکی دەریاچەی وان و ماسی تایبەتی دەریاچەکە بەناوی سەر باریک سوودی زۆری بۆ ناوچەکە هەیە".
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە گەشتیارێکی زۆر لە شارەکانی دیکەوە روودەکەنە دەریاچەی وان و شارۆچکەی عادیلجەواز.