Muhammet Ali Kemal
27 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، فکری ئشک کە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی پەیمانی ناتۆ، سەردانی برۆکسل دەکات، بڕیارە لەوێ لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، جەیمس ماتیس کۆببێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێک کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی پەیمانی ناتۆ کە بڕیارە رۆژی ٢٩ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، سبەینێ وەزیری بەرگریی تورکیا، فکری ئشک بەرەو برۆکسل بەڕێدەکەوێت.
بڕیارە ئشک لەگەڵ هەریەک لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، جەیمس ماتیس و وەزیری بەرگریی مەکەدۆنیا، رادمیلا شەکەریسنکا یانکۆڤسکا و وەزیری بەرگریی ئوسترالیا، مەرایز پاین و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئۆرسۆلا ڤۆندەر لاین، کۆبوونەوەی دووقۆڵی سازبکات. چاوەڕوانیش دەکرێت کۆبوونەوەکەی ئشک و ماتیس سبەینێ بەڕێوەبچێت.