Hamit Hüseyin
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2017
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریكا، جەیمس ماتیس کۆبوویەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریكا، جەیمس ماتیس ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەرعەبادی کۆبوویەوە.
چاوەڕوان دەکرێ گۆڕانکارییەکانی ناوچە و شەڕی دژ بە داعش، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی نێوان وەزیری بەرگری ئەمریكا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بێت.