Ekip
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند "بە هۆی ئەوەی کە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردی عێراق هەنگاوی کاریگەریان دژی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە نەگرتووەتە بەر، ئەو هەڕەشەیەی لە باکووری عێراقەوە بۆ سەر وڵاتەکەمان سەرچاوە دەگرێت، درێژەی هەیە"
خولوسی ئاکار گوتیشی: "لەوبارەیەوە ئۆپەراسیۆنەکانمان تا ئەو کاتەی هەڕەشەی تیرۆری سەرچاوە گرتوو لەنێو خاکی عێراقەوە کۆتایی پێدەهێنرێت، درێژەی پێدەدرێت".
لەبارەی دۆخی منبجیشەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێن دراوه له‌باره‌ی ده‌ركردنی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له منبج، رێكخراوی تیرۆریستیی هه‌ر وه‌ك عه‌فرین له منبج-یش خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه. ده‌بێت رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌وه بزانێت كه كات و شوێنی هات خۆی له‌و چاڵانه‌دا ده‌نێژرێت كه هه‌ڵیكه‌ندووه".
خولوسی ئاکار گوتی: "ده‌بێت موخاتەبەکانمان بزانن ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، توركیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکووری تیادا نه‌بێت، ناتونێت سه‌ركه‌وتوو ببێت".
لەبارەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400یشەوە وەزیری بەرگریی تورکیا، رایگەیاند "لە رێگەی ئەو سیستمانه‌ی كه بڕیاره له ٢٠١٩دا راده‌ست بكرێن، وڵاته‌كه‌مان توانایەکی گرنگیی بەرگریی ئاسمانیی به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ئاشکراشیکرد له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ه‌وه تاكو ئێستا، ١٥ هه‌زار و ١٥٣ سەربازی سوپای توركیا به هۆی په‌یوه‌ندییان به فه‌تۆ/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریبەوە لەکارەکانیان دوورخراونه‌ته‌وه".
سەبارەت بە کڕینەوەی خزمەتی سەربازییش وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند "٧٢٤ هه‌زار و ١٤٤ كه‌س داوای کڕینەوەی خزمەتی سه‌ربازیی كردووه و كاره‌كانی ٥٧٨ هه‌زار و ٨٨٧ کەسیان ته‌واوكراوه".