Muhammet Ali Kemal
05 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
بەرلە سەردانی سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەمریکا، هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار، جێگری سکرتێری گشتیی و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و راوێژکاری میت، هاکان فیدان بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتن.
پێش سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بڕیارە لە رێکەوتی ١٥ بۆ ١٧ی ئایار بۆ ئەمریکا ئەنجامی دەدات، هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار، جێگری سکرتێری گشتیی و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و راوێژکاری میت، هاکان فیدان بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتن.
ئەوە زانراوە کە هەریەک لە ئاکار، کاڵن و فیدان، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجام دەدەن و ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان دەکەن.
چاوەروان دەکرێت ئەردۆغان و ترەمپ، کە یەکەم جارە چاویان بەیەکتر دەکەوێت، لە کۆبوونەوەیاندا تاوتوێی بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بکەن.
لەو کۆبوونەوانەی کە بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەدا ئەنجام بدرێن، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، رادەستکردنەوەی سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن، دوایین پێشهاتەکانی سووریا و عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکرێن.