Muhammet Ali Kemal
05 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ کیشیناوی پایتەختی مۆلدۆڤا، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد.
بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به روونکردنه‌وه‌که‌ی ده‌نیز بایکاڵ له‌باره‌ی عه‌بدوڵڵا گوله‌وه، رایگەیاند: ''ئه‌وه‌ی که راستییه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌تی 'نه‌خێر'یان ده‌کرد، ئیتر قایل بوون به‌وه‌ی که 'به‌ڵێ' سه‌رکه‌وتووه. له‌ئێستاشدا چوونه‌ته قۆناغی ئه‌وه‌ی کێ ده‌بێته کاندیدی گرووپی 'نه‌خێر' و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان. ئه‌مه پێشهاتێکی باشه. به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی که رۆژی هاتبێت، ده‌ستکردنی به‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ی کێ ببێته کاندید بۆ کوێ، بێ رێزییە به‌رامبه‌ر به گه‌ل و پێشکه‌شکردنی پۆستێک له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به یه‌کێکی دیکه، شتێک نییه زۆر له‌گه‌ڵ دیموکراسیدا بگونجێ''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "بانگەوازی ئێمە بەو ئاراستەیەیە، تا هەڵبژاردنی ٢٠١٩ هەرچی یاسا و رێسایەکی پێویست هەبێت بە هەماهەنگی سەرجەم پارتەکانی ناو پەرلەمان رێکبخرێت. پێشتریش گوتوومانە و دووبارەی دەکەینەوە، بە بایکۆت کردن و بەشداری نەکردن هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت. هاووڵاتیان لە دوورەوە ئەمە دەبینن، لەکاتی خۆیدا وەڵامی دەدەنەوە".