Mehmet Yılmaz Güldaş,Hemın Othman Mohammed
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول رایگەیاند "(کوشتنی خاشقجی) کەس ناتوانێت لە بەرپرسیارێتی ھەڵبێت. ئەو بابەتە بووەتە موڵکی ھەموو جیھان و بابەتێک نییە پەردەپۆش بکرێت".
وەزیری دادی تورکیا، گوتی: "(ئەگەری چوونی ئەو داواکارە گشتییەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خاشقجی دەکات) ئەوە دەکەوێتە سەر بڕیاری داواکارە گشتییەکە، بەڵام پێموایە شتێکی لەوشێوەیە نابێتە جێگەی باس. لەبەر ئەوەی شوێنی رووداوەکە تورکیایە. پێموایە بەر لەوەی کە پرسیارەکانی تورکیا وەڵام بدرێتەوە چوونە نێو قۆناغێکی دیکەوە زۆر درووست نابێت".
عەبدولحەمید گولگوتیشی: "(کوشتنی خاشقجی) سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بە نووسراو پرسیاری لەو بارەیەوە کرد، نەتواندرا وەڵامێک دەست بخرێت. چاوەڕوانین ساتێک زووتر وەڵامی ئەو پرسیارانە بدرێتەوە. دادگای تورکیا لە پێناو وەرگرتنی وەڵامی ئەو پرسیارانە لێکۆڵینەوەکە قووڵ دەکاتەوە".