دووه‌مین لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی خاشقجی
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: "هێشتا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكیان ئه‌نجامنه‌داوه. زۆر زووه بۆ ئه‌وه. ئه‌وه راپۆرتێكی ته‌واونه‌كراوه".
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد، رۆژی سێشه‌ممه راپۆرتێكی گشتگیر له‌باره‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقجی ئاماده ده‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ كه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا چاودێری كاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی ده‌كرد كه دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه له شاری مالیبو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه كرد كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) گه‌یشتووه به‌و ئه‌نجامه‌ی كه فه‌رمانی كوشتنی خاشقجی له لایه‌ن جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان-ه‌وه دراوه و گوتی: "هێشتا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكیان ئه‌نجامنه‌داوه. زۆر زووه بۆ ئه‌وه. ئه‌وه راپۆرتێكی ته‌واونه‌كراوه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هەروەها گوتی: "له میانی دوو رۆژی داهاتوودا، له‌وانه‌یه یه‌كشه‌ممه یان سێشه‌ممه راپۆرتێكمان پێ بگات و به‌ته‌واوه‌تی ته‌واو ده‌بێت".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، گینا هاسپڵ كۆبووه‌ته‌وه و گوتی: "كوشتنی رۆژنامه‌نووسێك شتێكی ترسناكه".
پاشان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژی سێشه‌ممه راپۆرتێك له‌باره‌ی خاشقجی ئاماده ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند "راپۆرته‌كه ته‌واوی كاریگه‌ری رووداوه‌كه ده‌خاته‌ڕوو و وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌داته‌وه كه كێ هۆكاری بووه یان كێ ئه‌نجامیداوه".
دۆناڵد تره‌مپ پێشتر له لێدوانێکیدا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سی ئای ئه‌ی گه‌شتووه به‌و ئه‌نجامه‌ی كه فه‌رمانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی له لایه‌ن جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان-ه‌وه ده‌ركراوه گوتی: "هیشتا له لایه‌ن سی ئای ئه‌ی-ه‌وه له‌و باره‌یه‌وه لێدوانی وه‌رنه‌گرتووه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوتیشی: "تا ئێستا به ئێمه گوتراوه كه ئه‌و (بن سه‌لمان) له‌وه‌دا رۆلی نه‌بووه. چاوه‌ڕوان ده‌بین بزانین چی ده‌ڵێن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن