خانه‌واده‌كه‌ی له بكوژانی جه‌مال خاشقجی خۆشبوون
- خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی، لێخۆش‌بوونیان له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه راگه‌یاند.
Beyrut
به‌یروت - AA
خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی، كه له بینای كونسوڵخانه‌ی گشتیی سعوودیه له ئیستانبوڵ كوژرا، لێخۆش‌بوونیان له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه راگه‌یاند.
رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له بینای كونسوڵخانه‌كه كوژرا، كوڕه‌كه‌ی سه‌ڵاح خاشقجی كه له سعوودیه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا ده‌ژی، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
سه‌ڵاح ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له بكوژانی باوكیان جه‌مال خاشقجی خۆشبوون و، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی خوا ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا سه‌ڵاح ئایه‌ته‌كی سوره‌تی شو‌رای بڵاوكرده‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: ''تۆڵه‌ی خراپه كارێكه له وێنه‌ی خۆی، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له خراپه‌كاره‌كه ببورێ و لێیخۆش ببێت ئه‌وا پاداشتی لای خوایه. خوا سته‌مكارانی خۆش ناوێت''.
سه‌ڵاح خاشقجی كه پێشتر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه ناخوازێت مردنی باوكی به سیاسیی بكرێت، له‌وێنه‌یه‌كدا كه به نیگه‌رانی ده‌رده‌كه‌وێت كاتێ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز سه‌ره‌خۆشی لێده‌كات، له میدیادا ناسرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن