Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
ناونووسین بۆ به‌شداریكردن له پێشبڕكێی فۆتۆگرافی نێوده‌وڵه‌تی "Istanbul Photo Awards 2019" ده‌ستیپێكرد كه له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌مساڵ گرنگی ده‌دات به وێنه فۆتۆگرافییهكان له‌باره‌ی "هه‌واڵ" و "وه‌رزش".
فۆتۆگرافه‌رانی پڕۆفیشناڵ له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ساڵی ٢٠١٨ وێنه فۆتۆگرافییهكانیان بۆ پێشبڕكێیەكه ره‌وانه ده‌كه‌ن كه به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی پیشه‌ی فۆتۆگرافه‌ری و دیاریكردنی گرنگترین وێنه فۆتۆگرافیه هه‌واڵی و وه‌رزشییه‌كانی ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مساڵ پێشبڕكێیەكه به‌سه‌ر چوار ئاستی "تاك وێنه‌ی هه‌واڵ"، "زنجیره وێنه‌ی هه‌واڵ"، "تاك وێنه‌ی وه‌رزش" و "زنجیره وێنه‌ی وه‌رزش" دابه‌شكراوه.
ناونووسین بۆ به‌شداریكردن تاكو ٣١ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ له سه‌ر ماڵپه‌ڕی "http://istanbulphotoawards.com" به‌رده‌وام ده‌بێت.
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی نێوده‌وڵه‌تی وێنه فۆتۆگرافییهكان له مانگی نیسان له توركیا كۆده‌بێته‌وه و ناوی براوه‌كان له مانگی ئایار راده‌گه‌یه‌نن.
له پێشبڕكێیەكهدا خه‌ڵاتی "وێنه‌ی ساڵ" به یه‌كه‌م له ئاستی تاك وێنه‌ی هه‌واڵدا به فۆتۆگرافه‌ری وێنه‌كه ده‌درێت كه بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلاره.
هه‌روه‌ها بڕی پێنج هه‌زار دۆلاریش به هه‌ر یه‌ك له‌وانه ده‌درێت كه له ئاسته‌كانی دیكه‌دا یه‌كه‌م ده‌بن و بڕی سێ هه‌زار دۆلاریش به دووه‌مه‌كانی هه‌ر ئاستێك و بڕی هه‌زار و ٥٠٠ دۆلاریش به سێیه‌مه‌كانی هه‌ر چوار ئاسته‌كه ده‌درێت.