Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی، رایگه‌یاند "كه‌س ناتوانێت له به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبێت. ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته موڵكی هه‌موو جیهان و بابه‌تێك نییه په‌رده‌پۆش بكرێت".
عه‌بدولحه‌مید گول ئاماژه‌ی به‌وه دا چاوه‌ڕێی هه‌ماهه‌نگی نزیك له به‌رپرسانی سعوودیە ده‌كه‌ن له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی-یه‌وه و له پێناو روونبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی رووداوه‌كه له میانی هه‌ماهه‌نگیدا پێویسته هاوكارییان بكه‌ن و گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی به نووسراو پرسیاری له‌و باره‌یه‌وه كرد، نه‌تواندرا وه‌ڵامێك ده‌ست بخرێت. چاوه‌ڕوانین ساتێک زووتر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بدرێته‌وه. دادگای توركیا له پێناو وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه لێكۆڵینه‌وه‌كه قووڵ ده‌كاته‌وه".
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول له‌باره‌ی ئەگەری چوونی ئەو داواکارە گشتییەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خاشقجی دەکات بۆ سعوودیه‌ش گوتی: "ئەوە دەکەوێتە سەر بڕیاری داواکارە گشتییەکە، بەڵام پێموایە شتێکی لەوشێوەیە نابێتە جێگەی باس. لەبەر ئەوەی شوێنی رووداوەکە تورکیایە. پێموایە بەر لەوەی کە پرسیارەکانی تورکیا وەڵام بدرێتەوە چوونە نێو قۆناغێکی دیکەوە زۆر درووست نابێت".