1234
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول رایگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی كه تا دوێنێ له‌گه‌ڵ فهتۆچییهكاندا كهوچكیان وه‌رده‌دایه هه‌مان مه‌قلوبه، با ئه‌مڕۆ نه‌یه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن وانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ بڵێنه‌وه، هه‌ڵنه‌ستن به لێپرسینه‌وه له سیستمی دادوه‌ریی توركیا و هه‌وڵ نه‌ده‌ن تۆمه‌ت بۆ سیستمی دادوه‌ریی توركیا دابنێن".
عه‌بدولحه‌مید گول له میانی كردنه‌وه‌ی "پێشانگای به‌رهه‌م و هونه‌ره ده‌ستییه‌كان" كه له گه‌راجی كراوه‌ی دادگای ئه‌نقه‌ره سازكرابوو و تیایدا ئه‌و به‌رهه‌مانه نماییشكرابوون كه له لایه‌ن حوكمدراو و ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانه‌وه دروستكراون، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه کە پێرێ ٥٨ه‌مین ساڵیادی له‌سێداره‌دانی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر، عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س بووه و به‌ڕێز و شكۆوه یادی ده‌كه‌نه‌وه و گوتی:
"ئه‌مڕۆش دیسان سیستمی دادوه‌ریی توركیا بهڕژدیی به‌ره‌نگاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌بێته‌وه و درێژه‌ی پێ ده‌دات. توركیا بهمكوڕیی هاوكات به‌ره‌نگاری فه‌تۆ، په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و داعش ده‌بێته‌وه. ئه‌م به‌ره‌نگارییه بێ هیچ سازشێك درێژه پێ ده‌ده‌ین".
- "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر خه‌باته له پێناو مافی مرۆڤدا"
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تیرۆر دوژمنی سه‌ره‌كی دیموكراسیی، ئازادییه‌كان و سه‌روه‌ریی یاسایه و رایگه‌یاند "هه‌ربۆیه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له بنه‌ڕه‌تدا خه‌باته له پێناو مافه‌كانی مرۆڤدا".
عه‌بدولحه‌مید گول جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ بهڕژدیی درێژه‌ی هه‌یه و گوتی:
"بۆ هه‌ر جێیه‌ك درێژ ده‌بێته‌وه با ببێت، كێ ده‌گرێته‌وه با بیگرێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه هه‌رگیز بێ ئه‌وه‌ی له یاسا لابده‌ین درێژه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان ده‌ده‌ین، ئه‌مه خه‌باتی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی سیستمی دادوه‌ری توركیایه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ری".
عه‌بدولحه‌مید گول هەروەها گوتیشی: "به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كه دزه‌ی كردووه‌ته نێو سیستمی دادوه‌ریی، ئاسایش و سوپاوه، به‌ڵام له هه‌ر جێیه‌ك هێرشێكی به‌دڕه‌وشتانه هه‌بێت، پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه ئه‌مه نیشانه‌ی فه‌تۆیه. ئه‌وانه‌ی كه تا دوێنێ له‌گه‌ڵ فهتۆچییهكاندا كهوچكیان وه‌رده‌دایه هه‌مان مه‌قلوبه، با ئه‌مڕۆ نه‌یه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن وانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ بڵێنه‌وه، هه‌ڵنه‌ستن به لێپرسینه‌وه له سیستمی دادوه‌ریی توركی و هه‌وڵ نه‌ده‌ن تۆمه‌ت بۆ سیستمی دادوه‌ریی توركی دابنێن. سیستمی دادوه‌ریی توركی ئه‌م خه‌باته‌ی به مكووڕییهكی زۆره‌وه ئه‌نجام ده‌دات. له میانی ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌دا، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی فهتۆچییهكان كردوویانه و هه‌موو كه‌سیان به ئامانج گرتووه، ته‌نها و ته‌نها ئه‌مه له رێگه‌ی فه‌رمان وه‌رگرتن له ده‌ستوور و یاساكان ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مه‌یه جیاوازییه‌كه. به‌فه‌رمان وه‌رگرتن له پێنسیلڤانیا، داردهستیخوازهكان و كودهتاچییان نا، به‌ڵكو سیستمی دادوه‌ریی توركی به فه‌رمان وه‌رگرتن له ده‌ستوور و یاسا، دادگاییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات. كێ پێی ناخۆشه با پێی ناخۆش بێت، سیستمی دادوه‌ریی توركی به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نیی".