Kemal Karadağ,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ: "راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی، یان درێژكردنه‌وه‌ی قۆناغی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فەتۆ، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا. ئێمه ده‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به‌هۆی تیرۆریستێكه‌وه نه‌گاته خاڵێكی نه‌رێنیی".
وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و دۆسیه‌یه‌ی بۆ داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، ئاماده‌كراوه به‌ڵگه‌ی زۆر له‌وه زیاتری تێدایه كه پێویسته بۆ راده‌ستكردنه‌وه و، گوتی: "راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی، یان درێژكردنه‌وه‌ی قۆناغی راده‌ستكردنه‌وه‌ی، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا. ئێمه ده‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به‌هۆی تیرۆریستێكه‌وه نه‌گاته خاڵێكی نه‌رێنیی".
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی، فەتحوڵڵا گوله‌ن، وه‌زیری دادی توركیا، بەکر بۆزداغ، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.
پێش به‌ڕێكه‌وتنی، بۆزداغ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی ئه‌مریكا، لۆرێتا لینج، باس له راده‌ستكردنه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌تۆ ده‌كات، كه به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی توركیایه.
بۆزداغ باسی له‌وه كرد كه پێشتر چوار دۆسیه‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كردووه و، داوایان كردووه گوله‌نی تیرۆریست به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت له‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه و، گوتی: "له‌م سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا ئهمریكییهكهم لینج كۆده‌بمه‌وه. هه‌ستیارییه‌كانی توركیا به باڵاترین به‌رپرسی ئه‌مریكی ده‌گه‌یه‌نم".
وه‌زیری دادی توركیا بۆزداغ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و دۆسیه‌یه‌ی بۆ داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نی تیرۆریست ئاماده‌كراوه، به‌ڵگه‌ی زۆر له‌وه زیاتری تێدایه كه پێویسته بۆ راده‌ستكردنه‌وه و، گوتی: "له‌و دۆسیه‌یه‌دا به‌ڵگه‌ی زۆر له‌وه زیاتر هه‌یه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه به‌لای ئێمه‌وه تیرۆریسته. تا ئه‌مڕۆ ئه‌و داخوازیانه‌ی ئاراسته‌ی توركیا كراوه بۆ راده‌ستكردنه‌وه، یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كاتیی، نه‌ك ته‌نیا هی ئه‌مریكا، به‌ڵكو وڵاتانی دیكه‌ش كه له توركیایان خواستووه، كاتێک به‌راوردیان ده‌كه‌یت به‌م دۆسیه‌یه، داواكاری بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كاتی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له هه‌موویان زیاتر به‌ڵگه‌ی هه‌یه. شه‌ش دۆسیه‌ی تێروته‌سه‌له، كه زیاتر له‌و مه‌رجی رێككه‌وتننامه‌ی رادهستكردنهوهیهی له‌خۆگرتووه كه له‌نێوانماندا هه‌یه".