Abdullah Shukur
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند کە ئەرکی ئەوان ئامادەکردنی ئەو دەستوورەیە کە بەڵێنیان بە گەل داوە و دواتر پێشکەشی پەرلەمانی دەکەن.
یڵدرم لە کۆشکی چانقایا وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانانی دایەوە.
یڵدرم لەبارەی دەستووری نوێی تورکیا گوتی: " ئەرکی ئێمە ئەوەیە ئەو دەستوورە ئامادە بکەین و پێشکەشی پەرلەمانی بکەین کە بەڵێنمان بە گەل داوە. دوای ئەوە ئەرک ئەرکی پەرلەمانە. ئەو گۆڕانکارییانەی ئەنجاممانداوە بە ھۆکارەکانیەوە بۆ گەلەکەمان روونیدەکەینەوە و داواکاری پێشکەشی پەرلەمان دەکەین. دواتر کارەکە کاری پەرلەمانە. روونکردنەوەکانی بەڕێز باخچەلی تا ئەمڕۆ جێگای ئومێدن و بنیاتنەرن. ئێمە بەجۆرێک لەمە تێدەگەین کە لە پەرلەمان کاریگەریی ئەرێنیی دەبێت".