Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم:
- "له‌باره‌ی منبجه‌وه پێكهاته‌یه‌ك به‌ناوی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیی سووریی پێكهێنرا. له ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا كورد و عه‌ره‌ب هه‌ن. ئه‌وان داعشیان له منبج ده‌ركرد. نیازیان هه‌بوو یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له‌وێ جێگیر بكه‌ن. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قسه‌مان كرد كه شتێكی له‌و شێوه‌یه روونەدات. له كۆتاییدا به‌ڵێندرا و ئێستاش به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه كه به‌ڵێنه‌كه‌یان بردووه‌ته سه‌ر. به‌ڵێندراوه كه له‌وێ رێگه به جێگیر كردن و پێكهێنانی هیچ هێزێكی كورد نه‌درێت. ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی منبجدا له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین. هه‌ر بابه‌تێك له‌باره‌ی ئێمه‌وه هه‌بێت، ده‌ستوه‌ردانی پێویست ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "له‌باره‌ی منبجه‌وه پێكهاته‌یه‌ك به‌ناوی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیی سووریی پێكهێنرا. له ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌دا كورد و عه‌ره‌ب هه‌ن. ئه‌وان داعشیان له منبج ده‌ركرد. نیازیان هه‌بوو یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له‌وێ جێگیر بكه‌ن. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قسه‌مان كرد كه شتێكی له‌و شێوه‌یه روونەدات. له كۆتاییدا به‌ڵێندرا و ئێستاش به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه كه به‌ڵێنه‌كه‌یان بردووه‌ته سه‌ر. به‌ڵێندراوه كه له‌وێ رێگه به جێگیر كردن و پێكهێنانی هیچ هێزێكی كورد نه‌درێت. ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی منبجدا له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین. هه‌ر بابه‌تێك له‌باره‌ی ئێمه‌وه هه‌بێت، ده‌ستوه‌ردانی پێویست ده‌كه‌ین".
بینالی یڵدرم بەشداریی له ''به‌رنامه‌یەکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران"دا له كه‌ناڵی ته‌ره‌ته كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤی دایه‌وه.
سەبارەت بەوەی باسی له چاره‌سه‌رێك بۆ سووریا كردووه كه هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، رووسیا و ئێرانیشی تێدایه یڵدرم رایگه‌یاند: ''ئیدی له سووریا ناتوانرێت درێژه به‌و كاره بدرێت كه هه‌زاران كه‌س تێیدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ملیۆنانیش بەهۆیەوە وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه''.
یڵدرم جه‌ختی لەوەکردەوە وڵاتانی ناوچه‌كه و لەسەرو هەمووشیانەوە ئه‌مریكا، رووسیا، توركیا و ئێران پێویسته بۆ رێگریكردن له قوڵتربوونه‌وه‌ی ئازاره‌كان هه‌نگاوی پێویست بنێن و گوتی: "هه‌وڵدان بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه و تایبه‌ت، ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێران هه‌وڵەکانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه و گوتی: "بوونی ئه‌وانیش له‌م بابه‌ته‌دا و له‌گه‌ڵ توركیادا له ریزه‌كانی پێشه‌وه زۆر ئاساییه. پێویسته رووسیا و ئه‌مریكا له‌و بابه‌ته‌دا پشتیوانیمان بكه‌ن. دڵنیام كه چاره‌سه‌رێك ده‌دۆزرێته‌وه. ناگونجێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د هه‌ڵبكرێت. هیچ كه‌سێک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌ڵبكرێت كه بووه‌ته هۆی ده‌ربه‌ده‌ربوونی ملیۆنان كه‌س و وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووینەدابێت بگوترێت 'با به‌رده‌وامبین'. پێویست به قۆناغێكی راگوزه‌ر ده‌كات. مه‌رجه‌كانی ئه‌و قۆناغی راگوزهرهش دیاره".
بینالی یڵدرم باسی له گرنگیی یه‌ك پارچه‌یی خاكی سووریا كرد و گوتی: "حكوومه‌تێك درووستنابێت له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی بێت. پێویسته حكوومه‌تێك بێت كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لی سووریا بكات. پێویسته قۆناغێكی ئاشتی بێته ئاراوه كه هه‌موو گه‌ل به‌شداری تێدا بكات له ناوخۆ و ده‌ره‌وه. له‌و باره‌یه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، رووسیا و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ماندا له نزیكه‌وه كارده‌كه‌ین".
یڵدرم باسی له‌وه‌شكرد پێكهاته‌یه‌ك بۆ منبج به‌ناوی 'هاوپه‌یمانیی عەرەبیی سووریی' پێكهێنراوه و گوتی: "له ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا كورد و عه‌ره‌ب هه‌ن. ئه‌وان داعشیان له منبج ده‌ركرد. نیازیان هه‌بوو یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له‌وێ جێگیر بكه‌ن. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قسه‌مان كرد كه شتێكی له‌و شێوه‌یه روونەدات. له كۆتاییدا به‌ڵێندرا و ئێستاش به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه كه به‌ڵێنه‌كه‌یان بردووه‌ته سه‌ر. به‌ڵێندراوه كه له‌وێ رێگه به جێگیر كردن و پێكهێنانی هیچ هێزێكی كورد نه‌درێت. ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی منبجدا له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین. هه‌ر بابه‌تێك له‌باره‌ی ئێمه‌وه هه‌بێت، ده‌ستوه‌ردانی پێویست ده‌كه‌ین".