Muhammet Ali Kemal
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
لەنزیک بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئەلازیغ، تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، لەنزیک بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئەلازیغ تەقینەوەیەکی بەهێز روویداوە. لەدوای رووداوەکەشەوە، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن رەوانەی شوێنی تەقینەوەکە کراون.
ئەوەش زانراوە کە تەقینەوەکە ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە و لەرێگەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەکان دەگوازرێنەوە.