Mohammed Baqi Hussein
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
له‌ڕێگه‌ی ئوتومبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشکرایە سەر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ناوچه‌ی ئیپەكیۆڵوی پارێزگای وان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، په‌لاماره‌كه ئه‌و بینایه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه بنكه‌ی پۆلیسی دووی نیسان و خانه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ی تێدایه و له‌ڕێگه‌ی ئوتومبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هه‌ریه‌ك له پارێزگاری وان ئیبراهیم تاشیاپان و فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه لە شاره‌كه عه‌قید یوكسەل ئۆغوز سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كرد.
تاشیاپان له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند: "کاتژمێر 11 و 10 خوله‌كی شه‌و به‌كاتی توركیا مینی پاسێكی بۆمبڕێژكراو 9 چركه دوای ئه‌وه‌ی له پاركی ئوتومبێلی ته‌نیشت ئه‌و بینایه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی دووی نیسان و خانه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ی تێدایه راگیراوە، تەقیوەتەوە. له په‌لاماره‌كه‌دا دوو هاووڵاتیی سڤیل و پۆلیسێك گیانیان له‌ده‌ستداوە. 73 برینداریشمان هه‌یه كه 20یان پۆلیسن".
لەدوای هێرشەکەوە خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌شوێنی رووداوه‌كه‌دا كاردانه‌وه‌یان دژی په‌كه‌كه نیشاندا.
دەستبەجێ دوای په‌لاماره‌كه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای وان‌دا ئۆپه‌راسیۆنێک ده‌ستپێكرا، ئه‌و كه‌سه‌ی مینی پاسه‌كه‌ی راگرتبوو به‌برینداری ده‌ستگیركرا و ره‌وانه‌ی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش كرا.