Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
رێککەوتننامەی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی توركیا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه گه‌یشته په‌رله‌مانی توركیا.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه ئیسرائیل بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له رووداوه‌كه‌ی كه‌شتیگه‌لی مەڕمەڕە (31ی ئایاری 2010) كوژران، بڕی 20 ملیۆن دۆلار ده‌نێرێته حسابێكی بانكی كه له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كرێته‌وه.
بڕیاره توركیا له‌ڕێگه‌ی کەناڵی دیپلۆماسییه‌وه ئه‌و ژماره حسابه بگه‌یه‌نێت به ئیسرائیل و له‌ماوه‌ی 25 رۆژدا ئه‌و بڕه پاره‌یه بخرێته سەر حسابهكهوه.
دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووه‌كان لهدهسەڵاتی حکوومەتی توركیادا ده‌بێت و حكوومه‌تی ئیسرائیل هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك وه‌رناگرێت.