Mohammed Baqi Hussein
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، فكری ئشك بووه میوانی سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو.
وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتی: "(ئه‌و سه‌ربازانه‌ی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی هه‌ڵاتوون) دوواین ئامار لای هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا 137 هه‌ڵاتوو هه‌ن، كه نۆیان جه‌نه‌راڵ و ئهدمیراڵن".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا فکری ئشك (سەبارەت بە هه‌وڵی ئەنجامدانی كوده‌تا له‌لایه‌ن فه‌تۆوه) گوتی: "ئه‌گه‌ر دوای فه‌رمانه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران هێرش نەکرایەتە سەر گۆڕه‌پانی فڕینی فڕۆکەکان لە فڕۆكه‌خانه‌كه، دڵنیابن ئێستا هه‌موو كوده‌تاچییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون"
ئشك له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاوه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه گوتی: " ئه‌وانه كاتێک تێگه‌یشتبوون له‌وه‌ی كه هه‌وڵی كوده‌تاكه سه‌ری نه‌گرتووه، سێ فڕۆكه‌ی Casaیان ئاماده‌كردبوو بۆ هه‌ڵاتن".
ناوبراو رایگه‌یاند، "ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له هێزه‌كانی وشكانیی، ده‌ریایی، ئاسمانیی، جه‌ندرمه و ئاسایشی کەناراوەکان ئازاد كراون بریتین له سێ هه‌زار و 725 سه‌رباز".
هه‌روه‌ها ئشك له‌باره‌ی په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه‌وه دوا و گوتی: "وه‌ك چۆن به‌توندیی سزای په‌لاماره ناپاكانهكانی قۆناغی 23ی ته‌مووزیان وه‌رگرت، به‌وشێوه‌یه‌ش سزای كاره‌كانیان له‌دوای 15ی تهمووز وه‌رده‌گرن و باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. هیچ دوودڵی له‌مه ناكه‌ین. پشتیوان به‌خودا له‌وباره‌یەوه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان ده‌ست له‌ناوده‌ست ناپاكییه‌كانی ئه‌و ناپاكانه پووچه‌ڵده‌كه‌ینه‌وه. چۆن ناپاكیی فه‌تۆمان پووچه‌ڵكرده‌وه، ناپاكیی په‌كه‌كه‌ش پووچه‌ڵده‌كه‌ینه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ توركیا زۆر له شه‌وی 15ی تهمووز به‌هێزتره.
ئشك گوتی: "پێویستە پەکەکە ئەوە باش بزانێت کە کۆماری تورکیا ئێستا لە شەوی ١٥ی تەمووز زۆر بەهێزترە. بەلانیکەمەوە ئەو ناپاکانەی دزەیان کردبووە ناو هێزە چەکدارەکانی تورک بەڕێژەیەکی زۆر لەناو خۆیاندا پاککرانەوە و ئەگەری ئەوەی لە ناو پەکەکەوە پشتیوانی دەکرێن کۆتایی پێهات. با لەمەودوا پەکەکە و بەرپرسەکانی بیربکەنەوە".
له‌باره‌ی هه‌وڵی هه‌ڵاتنی كوده‌تاچییه‌كانه‌وه ئشك گوتی: "ئه‌گه‌ر دوای فه‌رمانه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران له‌گۆڕه‌پانی فڕینی فڕۆكه‌خانه‌كه نه‌درایه، دڵنیابن ئێستا هه‌موو كۆده‌تاچییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون".