Tanju Özkaya,1 23
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌ناو به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه، ئه‌ردۆغان ئوناڵ، كه ئاماژه به‌وه ده‌كرێت هانده‌ر و ده‌ستپێشخه‌ری هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر بووه كه تێیدا كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، عوسمان كۆسه، گیانی له‌ده‌ستدا، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و سوپای توركیادا له‌چالاكی خرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر ئه‌ردۆغان ئوناڵ كه نازناوی دۆغان نورهان-ه، هانده‌ر و ده‌ستپێشخه‌ری هێرشه‌كه‌ی ١٧ی ته‌مووزی هه‌ولێر بووه، رۆژی ٢٤ی تهمووز له به‌ناو باره‌گای سه‌ره‌كیی په‌كه‌كه له قه‌ندیل ئه‌نجامدراوه.
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و سوپای توركیادا، ئوناڵ له‌چالاكی خراوه.
- دووه‌مین ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر به‌ناو سه‌ركرده باڵاكانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل
ئوناڵ كه له ١٩٩٠ بووه‌ته ئه‌ندامی په‌كه‌كه، له ١٩٩٤-١٩٩٨ زیندانی كراوه و زاندراوه دوای ئازادبوونیشی له زیندان چووه‌ته شاخ، ده‌ركه‌وتووه ئوناڵ یه‌كێك بووه له‌و پێنج كه‌سه‌ی كۆنسه‌ی هه‌واڵگری په‌كه‌كه كه راسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوه‌كه جه‌میل بایك-ه.
له چالاكی خستنی ئوناڵ بووه دووه‌مین ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر به‌ناو سه‌ركرده باڵاكانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له قه‌ندیل. یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆن له ٢٧ی حوزه‌یران ئه‌نجام درا كه تیایدا به‌ناو ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه دیار غه‌ریب محه‌مه‌د كه ناوی نهێنی هه‌ڵمه‌ت بوو، له چالاكی خرا.