Tanju Özkaya
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كه‌ی هه‌ولێرمان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان چه‌نده كاریگه‌ره. ته‌واوی ئه‌و تیرۆریستانه‌مان ده‌ستگیركردووه كه كارمهندهكهمانیان شه‌هید كرد. به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وانی دیكه‌شمان له لانهكانیاندا له‌ناوبرد".
له ١٣٠ هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌رۆك لقی پارێزگاكانی پارته‌كه‌یدا كه له ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌ر له رووداوه‌كانی گێزی تا ناپاكییه‌كه‌ی ١٥ی تهمموز، زۆر هێرشیان شكست پێهێناوه كه كراوه‌ته سه‌ر مانه‌وه‌ی میللیان و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گۆڕه‌پانی سووریا له هێڵی عه‌فرین-جه‌رابلوس پرۆژه‌ی گه‌مارۆی باشووری توركیایان تێكداوه كه به رێڕه‌وی تیرۆر ئه‌نجام ده‌درا.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ ١ و چنگ ٢ له سنووره‌كانی باكووری عێراق كه ناوه‌ندی هێرشه‌كانه بۆ سه‌ر توركیا له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی درێژخایه‌نی ئه‌و بابه‌ته‌دان و، گوتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه تیرۆریستان له هێڵی سنوور له بری چیا سه‌خته‌كان له‌ودیوی سنووره‌كانمانه‌وه له ده‌شتی ته‌ختدا رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه و هێڵێكی ئه‌منیی دروست بكه‌ین كه رێگریان لێ بكات. كاتێ له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتین ئه‌وا بابه‌تێكمان نامێنێت به ناوی 'قه‌ندیل'. په‌یوه‌ندی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فورات و تیرۆریستانی باكووری عێراق ده‌پچڕێنین. به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌م له خۆرهه‌ڵات هه‌میش له خۆرئاوا هه‌لی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێت ئه‌و رێڕه‌وی تیرۆره ته‌وق بده‌ین و له‌ناوی ببه‌ین. ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كه‌ی هه‌ولێرمان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان چه‌نده كاریگه‌ره. ته‌واوی ئه‌و تیرۆریستانه‌مان ده‌ستگیركردووه كه كارمهندهكهمانیان شه‌هید كرد. به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وانی دیكه‌شمان له لانهكانیاندا له‌ناوبرد. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوومه‌ڵه‌ی پێی ده‌ڵێن په‌كه‌كه له باكووری عێراق به ته‌واوی له‌ناونه‌به‌ین، ئه‌و جۆره هێرشانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان درێژه‌یان ده‌بێت. له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی عێراق و ئێران له هاوبیری گرنگداین له‌و باره‌یه‌وه''.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆكان درێژه‌یان هه‌یه له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سنووری سووریا به قوڵایی ٣٥ كم كه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت.