Mazın Asad
24 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2017
بوردور - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "بەو سیستەمی حوکمڕانییەی ئێستا بەداخەوە تورکیا بەردەوام بە دەست کێشە و قەیرانەوە ناڵاندوویەتی. لە رابردوودا راگەیاندن بە سەردێڕەکانیان حکوومەتیان پێک دەھێنا و حکوومەتیان دەھێنایە خوارەوە. باش دەزانن سەودای پەرلەمانتاران لە ژوورەکانی ھۆتێلدا. حکوومەتی ھاوپەیمانی چارەسەری کێشەکانی وڵاتی نەکرد، بەڵکو کێشەکانی کەڵەکە کرد".
یڵدرم لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە شاری بوردور لەبارەی قۆناغی گشتپرسی گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند: "سەرۆک وەزیرانێک و دوو وەزیری ئەم وڵاتە لە سێدارە دران. ئەم وڵاتە چەندین رۆڵەی خۆی لە رووداوەکانی تیرۆر لەدەستداوە. ئەم وڵاتە زۆر کاتی لەدەستداوە، زۆر توانای لەدەستداوە. ئەگەر لەگەڵ ئەم دەستوورە بەردەوام بین ئەوا قوربانی زیاتر دەدەین. ئێستا دەستوورێکی سەردەمی کودەتای ساڵی ١٩٨٢مان ھەیە. ئیتر ئەم وڵاتە بەم دەستوورەی ئێستا بەڕێوە ناچێت و گەلیش لە رێگا بەجێدەھێڵێت. ئیتر تورکیا ھیچ سوودێک لەم دەستوورەی ئێستا نابینێت. ئەم دەستوورە ھیچ سوودێکی بۆ گەنجان و ئافرەتەکانمان نییە".
یڵدرم گوتی: "شتێکی دیکەش لە ژێر سەری جەھەپەدا ھەیە. دەڵێت حوکمی 'تاکەکەسی'. بەشداری حەوت ھەڵبژاردنت کرد و لەھەر حەوتیان دۆڕای ھێشتا تاکەکەسین؟. ئەگەر دەتەوێت حوکمی تاکەکەسی بدۆزیتەوە سەیری ئاوێنە بکە".
یڵدرم لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "بەو سیستەمی حوکمڕانییەی ئێستا بەداخەوە تورکیا بەردەوام بە دەست کێشە و قەیرانەوە ناڵاندوویەتی. لە رابردوودا راگەیاندن بە سەردێڕەکانیان حکوومەتیان پێک دەھێنا و حکوومەتیان دەھێنایە خوارەوە. باش دەزانن سەودای پەرلەمانتاران لە ژوورەکانی ھۆتێلدا. حکوومەتی ھاوپەیمانی چارەسەری کێشەکانی وڵاتی نەکرد، بەڵکو کێشەکانی کەڵەکە کرد".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا راشیگەیاند: "کڵچدارئۆغڵو بە ئاگا وەرەوە. ئەو گۆڕانکارییە بە تەواوی لەبەرئەمە ئەنجام دەدرێت. بەھۆی لێکتێنەگەیشتن و شەڕی سەرۆکوەزیران و سەرکۆمار لە قۆناغەکانی رابردوودا ئەم گەلە ئازاری زۆری چەشت و باجی زۆری دا. ئەم جارە دەڵێت 'ئەی من بیر لە سەرۆکوەزیران دەکەمەوە، لەبەر ئەو من دەڵێم نەخێر. تاکو سەرۆکوەزیران نەڕوات...'. لەناکاو تاکتیکەکانی مەڕ جێبەجێ دەکات. وەک بڵێی خەڵک جەھەپەی کۆنی لەبیرچووبێتەوە. بەم جۆرە وا خۆیان نیشان دەدەن وەک مەڕ بێھەست و خوست دەنگی بەرز نەدەکردەوە و سوکایەتی نەدەکرد. وادەزانن بەمجۆرە کە وەک ستەملێکراو و بێگوناە خۆیان نیشان دەدەن و گەل ھەڵدەخەڵەتێنن. ئەم گەلە ھەڵناخەڵەتێنرێت".
یڵدرم ھەروەھا گوتی: "تەنھا کڵچدارئۆغڵو بۆ گشترسی ناڵیێت 'نەخێر'، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەش کە دەستی بە خوێن سوور بووە دەڵێت 'نەخێر'. رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆش کە ٢٤٨ ھاووڵاتی ئێمەی شەھید کرد، بۆ دەنگی نەخێر ھەوڵدەدات. ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانەی کە ساڵانێکە یەکپارچەیی و یەکریزی تورکیایان کردووەتە ئامانج دەڵێن 'نەخێر'. رێکخراوی تیرۆریستی داعشیش دەڵێ نەخێر. ھەڵبەتە لە دژی ھەموو ئەمانە گەلی ئێمەش لە گشتپرسی دەڵێن'بەڵێ'".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆتایی گوتارەکەیدا گوتی: " لەوێ (جەھەپە) نازانرێت کێ سەرۆکی گشتییە. ھەرکەسە و بۆخۆی، بایکال بە جیا پروپاگاندە دەکات. موحەرەم ئینجە بە جیا پروپاگاندە دەکات. گورسەل تەکین یارییەکی دیکە دەکات. ھەموویان خۆیان بۆ سەرۆکی گشتی جەھەپە لە دوای ١٦ی نیسان ئامادە کردووە. ئەمانە گوێ نادەنە گشتپرسی. کاری ئەمانە تەنھا لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خۆیانە".