AA
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی چنگ، رایگه‌یاند: "هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كه‌مان له هه‌ولێر، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان چه‌ند ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره، به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانكراوی سه‌رۆكی لقه‌كانی پارته‌كه‌ی له پارێزگاكان كرد و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان له میانی گوتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی چنگ دوا و رایگه‌یاند: "هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كه‌مان له هه‌ولێر، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان چه‌ند ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له چیا سه‌خته‌كان، له ده‌شته رێكه‌كان كه رێك ده‌كه‌ونه ئه‌ودیوی سنووره‌كانمان، رێگریی له تیرۆریستان بكه‌ین و هێڵێكی ئه‌منیی درووست بكه‌ین. كاتێك كه له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا، ئیشه‌ڵڵا پرسێكمان به‌ناوی قه‌ندیل نامێنێت".
له‌باره‌ی تاوتوێكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریاش گوتی: "ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت پێداگرین له‌وه‌ی رێڕه‌وی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات هەڵوەشێنینەوە".
هه‌ر سه‌باره‌ت به سووریا رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به متمانه‌ی هێزه بیانییه‌كانی ناوچه‌كه خۆیان ههڵدهفشێنن، سبه‌ی یان ده‌چنه ژێر خاك یاخود به زه‌لیلی قایل ده‌بن''.