Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
بڕیارە رۆژی چوارشه‌ممه 21ی ئه‌م مانگه، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی كۆببێته‌وه و راوێژیان پێ بكات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه بۆ په‌رله‌مانتاران روونده‌كرێته‌وه.
كاتژمێر سێی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه به‌كاتی ناوخۆی توركیا، ناوه‌ندی بڕیار و ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاك پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه و سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌یاسای گۆڕانكاریی ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه 22ی مانگیش یڵدرم له ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لقه‌كانی پارته‌كه له ته‌واوی پارێزگاكانی توركیا كۆببێته‌وه و داوایان لێبكرێت گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستوور بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی توركیا باس بكه‌ن.
- رۆژمێری پڕۆژه‌یاسای گۆڕانكاریی ده‌ستوور
بڕیاره كۆمسیۆنی ده‌ستوور له په‌رله‌مانی توركیا، رۆژی سێشه‌ممه 20ی مانگ تاوتوێی پڕۆژه‌یاسای گۆڕانكاریی ده‌ستوور بكات كه 10ی ئه‌م مانگه به واژووی په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتییه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرابوو.
به‌پێی به‌رنامه‌كانی ئاك پارتی، پڕۆژه‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا له په‌رله‌مان ده‌بێت. تا 20ی كانوونی دووه‌می 2017 تاوتوێكردنی پڕۆژه یاساكه له په‌رله‌مان كۆتایی بێت و له‌كۆتایی مانگی ئازاریشدا بخرێته ریفراندۆهوه.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور بخرێته ریفراندۆمه‌وه، پێویسته له په‌رله‌مان لانیكه‌م 330 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت.