İlkay Guder,Hemın Othman Mohammed
29 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2017
رۆژی دوو شه‌ممه، 1ی ئایار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی راپه‌ڕاندنی ئاك پارتی و، ناوه‌ندی بڕیار و، ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی پارته‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، رۆژی دوو شه‌ممه، 1ی ئایا له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی راپه‌ڕاندنی ئاك پارتی كاتژمێر 10:30 كۆده‌بێته‌وه، ناوه‌ندی بڕیار و ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن پارته‌كه‌ش، كاتژمێر 13:30 كۆده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی قۆناغی كۆنگره‌ی نائاسایی و، بڕیاردان له‌سه‌ر دووبارە بە ئه‌ندام بوونی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له پارته‌كه‌دا.
دوێنێ هەینی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له ئه‌نتاڵیا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "له کۆبوونەوەی رۆژی سێشه‌ممه رێکەوتی 2ی ئایار، له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌مان ساز ده‌كه‌ین. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌ستده‌كه‌ین به میکانیزمی گەڕانەوەی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان بۆ ناو پارته‌كه‌مان. له 21ی ئایار كۆنگره‌ی نائاسایی ئاك پارتی دەبەستین".