Mohammed Baqi Hussein
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگای ئه‌نقه‌ره كه بڕیاره ئاك پارتی كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی كه‌مپینی ده‌نگدانی گه‌لی تێدا بەڕێوەببات، شه‌ش هه‌زارو 500 پۆلیس ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیان پێ سپێدراوه و رێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، رێوشوێنی ئه‌منی له یاریگاكه له كاتژمێر 9:00ی شه‌وی رابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
شه‌ش هه‌زارو 500 پۆلیس به‌شدارن له پاراستنی ئاسایشی یاریگاكه.
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه نێو یاریگاكه‌وه، به سێ خاڵی پشكنیندا تێده‌په‌ڕن و جانتاكانیان ده‌برێته ژووری پشكنینه‌وه.
له كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردووه‌وه ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه یاریگاكه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كاندا به‌رده‌وام هێلیكۆپته‌ر به ئاسمانی یاریگاكه‌دا دهستووڕێتهوه و تیمه تایبه‌ته‌كانیش به‌رده‌وام له حاڵەتی ئاماده‌باشیدان.