Sangar Hamad Azeez
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی "لای ئێمە زۆرەملێی، هەڕەشە و ترس نییە بەڵام ترساندنیش نییە. لای ئیمە جەمسەرگیری و جیاکاری نییە. ئێمە هەر بەزمان نا بەڵکو لە دڵەوە "بەڵێ"مان دەوێت".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە چوارچێوەی هەڵمەتی ناساندنی كه‌مپینی ده‌نگدانی گه‌ل لە یاریگای ئارێنای ئه‌نقه‌ره گوتارێکی پێشکەشکرد.
ناوبراو گوتی: "داهێنان سەختە، گشتپرسی کارێکی ئاسان نییە، بەڵام بەبیانووی ئەمە سەختە، ئەمە ئاسان نییە ناکرێت خۆمان بدزینەوە، ئەوانەی خۆیان لە داهێنان دەدزنەوە و لە گۆڕەپانی مێژوو رادەکەن، دەترسن. ئەوان هەرگیز تامی سەرکەوتن ناچێژن".
یڵدرم ئاماژەی بەوەکرد کە کاتێک سەڵاحەدینی ئەیووبی بەڕێکەوت بۆ رزگارکردنی قودس بەویشیان دەگوت نەخێر و گوتیشی :" کاتێک بیرۆکراتەکان خەڵک لەناو خۆیان هەڵدەبژێرن، دادگا بێلایەنە و سەربەخۆیە، بەڵام کاتێک پەرلەمانی هەڵبژێردراوی گەل هەڵدەبژێرێت دادگا لایەنگرە. ئەی کڵچدارئۆغڵو ئیرادەی ئەو گەلەی نوینەرایەتی دەکەیت تا ئەو ئەندازەیە بە کەمی مەزانە. هێندە سوکایەتی بە پەرلەمان مەکە. ئەوە پەرلەمانی غازی (موستەفا کەمال)ە، پەرلەمانی ئەو شێرانەیە کە لە ١٥ی تەمووز لە دژی بۆردومان وەستانەوە. پەرلەمانی سەربەخۆیی و داهاتوومانە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا درێژەی بە قسەکانی دا‌و گوتی: "ئێمە گوتمان رووداوەکانی گەزی هاندانن، گوتیان 'نەخێر'، ئێمە گوتمان 'بەڵێ'. گوتمان '١٧-٢٥ کانوونی یەکەم بۆسەیە'، ئەوان گوتیان 'نەخێر'، ئێمە گوتمان 'بەڵێ'. هاتن ١٥ی تەمووز وڵات داگیر بکەن، پەرلەمانیان بۆردومان کرد، ویستیان ئیرادەی گەل لەناو ببەن، گوتمان 'ناتوانن بمانڕووخێنن، لێکمان دابڕن'. لە یەکەمین چرکەساتەکاندا گوتمان 'ئەمە هەڵسانەوەیە'. سەرکۆمارمان لەیەکەم چرکەساتەکانەوە بە گوتنی 'لەگەڵ گەل بەرەو پیری مەرگەوە چوون' قارەمانانە لەدژی هەموو ئەوانە وەستایەوە. ئێمە بە گوتنی 'بەڵێ' بۆ نەخێرەکانی ئەوان گەیشتینە ئەم رۆژە. ئەگەر ئێمە لە بەرامبەر 'نەخێر'ەکانی ئەوان بترساینایە و پاشەکشەمان کردبووایە ئەوا مێژوو، گەل، باوەڕ بکەن خواش لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکردین".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە درێژەدا باسی لەو گۆڕانکارییانە کرد کە لە دەستووری وڵاتەکە کردیتیان گوتی: "به‌و گۆڕانكارییه هه‌ل بۆ ٧.٥ ملیۆن له گه‌نجانمان ده‌ڕه‌خسێت و رێگا له‌به‌رده‌میاندا ده‌كرێته‌وه بۆ هاتنه ناو سیاسه‌ته‌وه. به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت گه‌نجانی ئه‌م وڵاته گرنگیی به بابه‌ته‌كانی وڵات ناده‌ن، ئه‌و گه‌نجانه له ١٥ی تهمووز، له‌و شه‌وه‌دا سنگیان خسته‌به‌ر تانكه‌كان، تۆپ و فیشه‌كه‌كان و، بۆ هه‌موو جیهانیان نیشاندا كه چه‌نده خۆیان به خاوه‌نی وڵات، گه‌ل و ئاڵا ده‌زانن. ده‌مه‌وێت لێره‌وه باس له‌وه بكه‌م كه به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئێوه ئێمه‌یش ته‌مه‌نی خۆ كاندیدكرنمان بۆ ١٨ ساڵی دابه‌زاند كه كارێكی زۆر گه‌وره‌ش نییه".
یڵدرم گوتی: "سیستەمی نوێ، كۆتایی به تیرۆر ده‌هێنێت و له‌ناوی ده‌بات. ئێوه وا ده‌زانن په‌كه‌كه، داعش و فه‌تۆ له‌خۆڕا ئاوازی "نه‌خێر" ده‌ڵێنه‌وه؟ هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌خێر سه‌ركه‌وێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه له‌ناویان ده‌بات، ده‌ماری ژیانیان ده‌بڕێت. هه‌رچیه‌ك ده‌كه‌ن با بیكه‌ن هه‌ر له‌ناوده‌چن".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا لەبەردەم هەلێکی گەورەی مێژووییدایە و گوتی:"ئه‌م گۆڕانكارییه هه‌لێكی مێژووییه بۆ وڵاته‌كه‌مان. له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز له توركیا، ئیدی قۆناغی وه‌سایه‌ت و قۆناغی هێزی ده‌ره‌كی و كوده‌تا ده‌بێته مێژوو و جارێكی دیكه نایه‌نه‌وه نێو رۆژهڤهكان. هه‌رگیز هیچ كه‌سێك هه‌ڵناسێت به ئاراسته‌كردنی ئه‌وانه‌ی گه‌ل هه‌ڵیبژاردون. له‌گه‌ڵ سیستەمی نوێ‌دا ئابووری به‌هێزتره و به‌ره‌و زه‌مینه‌یه‌كی تۆكمه‌تر به‌ره‌وپێش ده‌چێت. له‌سایه‌ی سه‌قامگیریدا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامده‌درێت. به‌رهه‌مهێنان گه‌شه‌ده‌سێنێت. هه‌لیكار و بواری نوێ ده‌سته‌به‌رده‌كرێت."