Muhammet Ali Kemal
17 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی شۆیگودا، هه‌ردوو وه‌زیر جه‌ختیان له پابه‌ندبوونیان به رێکكهوتنهكانی ئاستانا و سۆچی كرده‌وه و بیروڕا سه‌باره‌ت به رێکاره پێویسته‌كان بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی و ئاگربه‌ست، ئاڵوگۆڕكرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه خولوسی ئاكار و سێرگی شۆیگو، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بابه‌ته ئه‌منییه‌كان و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه پرسی ئیدلب تاوتوێكراون.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ردوو وه‌زیر جه‌ختیان له پابه‌ندبوونیان به رێکكهوتنهكانی ئاستانا و سۆچی كردووه‌ته‌وه و بیروڕا سه‌باره‌ت به رێکاره پێویسته‌كان بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی و ئاگربه‌ست، ئاڵوگۆڕكراوه".