Mazın Asad
23 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، عوسمان غانمی باسی بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوول و ئەو پێشھاتانەی کە بوونەتە ھۆکاری ھەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە کردووە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەنراوێکی لەبارەی سەردانی غانمی و شاندی یاوەری بۆ تورکیا بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە غانمی و شاندە یاوەرەکەی وەک مێوانی فەرمی خوڵوسی ئاکار ئەمڕۆ بۆ تورکیا ھاتوون و راشگەیەنراوە لە کۆبوونەوەی نێوان شاندەکاندا باسی بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوول و ئەو پێشھاتانەی کە بوونەتە ھۆکاری ھەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە کراوە.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە کرا لەسەر درێژەدان بە کاری ھاوبەش بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و ئاسایشی سنوورەکان. ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر پێداگری لە بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەشی تیرۆر بە تایبەتی دژی داعش و پەکەکە و یەکپارچەیی خاکی عێراق و پاراستنی یەکێتی سیاسی کردووەتەوە.