Ramal Abdullah Mahmood
23 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2017
ئاگری – AA
لە وەرزی پاییزیشدا، گەشتیاران روو لە کۆشکی ئیسحاق پاشا لە قەزای بایەزیدی سەر بە پارێزگای ئاگری دەکەن.
کۆشکی ئیسحاق پاشا دڵڕفێنترین شوێنەواری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵوە و لە دوای تۆپکاپی گەورەترین کۆشکی تورکیایە.
دڵڕفێنی و تایبەتمەندییە مێژوویی و تەلارسازییەکانی کۆشکەکە وا لە گەشتیاران دەکات، چوار وەرزی ساڵ رووی تێ بکەن.
ئەم ناوچە مێژووییە کە بە "پردی شارستانییەکان" ناسراوە، جگە لە کۆشکی ئیسحاق پاشا، مزگەوتی بایەزید، قەڵای ئورارتو و گڵکۆی ئەحمەدی خانی لە ئامێز گرتووە.
قایمقایم و بریکاری سەرۆکی شارەوانی بایەزید، ئوڵاش ئاکهان رایگەیاند کە کۆتایی هاتنی وەرزی گەشتیاری کاریگەری نەرێنی نەکردووەتە سەر ناوچەکە، پۆل پۆل گەشتیاران چوار وەرزی ساڵ سەردانی شوێنەوارە مێژوویی و تەلارسازی و دڵڕفێنەکان دەکەن