Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
26 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
مۆسکۆ- AA
وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو ئاشکرایکرد بەمەبەستی درێژەدان بە چالاکی یەکە سەربازییەکانیان بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە هەریەک لە بنکەکانی تەرتوس و حمێمم لە سووریا، دەستیان بەکارەکانیان کردووە.
سێرگی شۆیگو لەمیانی گوتارێکدا لە مۆسکۆی پایتەخت، ئاماژەی بەوەکرد سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پێکهاتەی ئەو یەکانەی کە بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە هەریەک لە بنکە سەربازییەکانی تەرتوس و حمێمم درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن، پەسەند کردووە.
شۆیگو سوپاسی پەرلەمانتارانی رووسیای کرد بۆ ئەو پشتیوانییەی لەو هەوڵانەیان کردووە و رایگەیاند: '' دەستمان بە کارەکانمان بەمەبەستی درێژەدان بە چالاکی یەکە سەربازییەکانیان بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە هەریەک لە بنکەکانی تەرتوس و حمێمم لە سووریا، کردووە''.
ڤلادیمیر پوتین لە لێدوانێکدا چەند هەفتەیەک لەمەبەوبەر لە بنکەی سەربازیی حمێممی پارێزگای لازقییەی سووریا، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە فەرمانی بە یەکە سەربازییە رووسییەکان کردووە لە سووریا بکشێنەوە، راشیگەیاند: ''ناوەندەکانی سازانی سەربە رووسیا لە سووریا، درێژە بە کارەکانیان دەدەن. چالاکییەکانی رووسیا لە هەریەک لە بنکەکانی تەرتوس و حمێمم بۆ هەمیشە درێژەیان دەبێت''.