ئه‌ردۆغان: "مێژوو هه‌رگیز ئه‌و سته‌مكارانه له‌یادناكات كه رێگه‌یان بۆ شه‌هیدبوونی مورسی خۆشكرد"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی هالیچ بۆ كۆنگره‌كان به‌شداریی له "جیهاننوما به رۆحیه‌تی ٩٤ و كۆبوونه‌وه‌ی دۆستانی دێرین" كرد و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
Ankara
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی هالیچ بۆ كۆنگره‌كان به‌شداریی له "جیهاننوما به رۆحیه‌تی ٩٤ و كۆبوونه‌وه‌ی دۆستانی دێرین" كرد و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه محه‌مه‌د مورسی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ندازیارێك بووه كه تا پله‌ی پرۆفیسۆری له زانكۆ ئاستی به‌رزبووه و له‌رێگه‌ی ئه‌و خه‌باته دیموكراسییه‌ی كه له نێو ئیخوان موسلمیندا كردوویه‌تی، ناسراوه.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد كه مورسی كۆچكردوو به پشتیوانیی گه‌ل ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وه‌رگرتووه و له ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٣دا له‌رێگه‌ی كوده‌تایه‌كی خوێناوییه‌وه له‌لایه‌ن سیسی سته‌مكاره‌وه كه له كابینه‌كه‌یدا بوو، له‌سه‌ر كار لادرا و خرایه زیندانه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "به‌ر له هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌ركۆمار و دوای ئه‌وه‌ش دۆستایه‌تی نزیكمان هه‌بوو. کۆچی دوایی مورسی له‌نێو هۆڵی دادگادا، كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، سیمبولی ئه‌و سته‌مه‌یه كه له خۆی و گه‌له‌كه‌ی ده‌كرێت. مورسی شه‌هیدێكه كه له‌كاتی خه‌بات له‌پێناو ئه‌و دۆزه‌ی باوه‌ڕی پێی بوو، گیانی سپارد، مێژوو هه‌رگیز ئه‌و سته‌مكارانه له یاد ناكات كه رێگه‌یان بۆ شه‌هیدبوونی خۆشكرد. ره‌نگه سته‌مكاران بتوانن ده‌ستیان بچێته گیانی سته‌ملێكراوان، ته‌نانه‌ت له‌رێگه‌ی كوشتنیانه‌وه، ده‌توانن ببنه ئامراز بۆ چوونیان به‌ره‌و شه‌هاده‌ت. به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن، لێڵی بخه‌نه سه‌ر شكۆی ئه‌و خه‌باته‌ی ئه‌نجامیانداوه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن