توركیا.. نوێژی مردوو به‌شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو بۆ محه‌مه‌د مورسی ئه‌نجامده‌درێت
- سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی توركیا سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م مزگه‌وته ناوه‌ندییه‌كانی وڵات‌دا نوێژی مردوو به‌شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو بۆ محه‌مه‌د مورسی ئه‌نجامده‌دات.
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی توركیا سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م مزگه‌وته ناوه‌ندییه‌كانی وڵات‌دا نوێژی مردوو به‌شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو بۆ محه‌مه‌د مورسی ئه‌نجامده‌دات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی توركیا، عه‌لی ئه‌رباش، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو به‌شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو نووسراوی بۆ موفتی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ناردووه.
نوێژی مردوو به‌شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م مزگه‌وتە ناوه‌ندییه‌كانی توركیا له دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامده‌درێت.
عه‌لی ئه‌رباش پێشنوێژیی بۆ نوێژی مردوو له مزگه‌وتی حاجی بایرام ده‌كات.