Nazlı Yüzbaşıoğlu,Muhammet Ali Kemal
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكرده‌وه محه‌مه‌د مورسی كه له هۆڵی دادگاییكردندا کۆچی دوایی کردووە و یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراو به‌شێوه‌ی دیموكراتی له میسر بوو، "هه‌میشه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیار له خه‌باتی وڵاته‌كه‌یدا له‌پێناو دیموكراسییدا، یاد ده‌كرێته‌وه".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌هۆی هه‌واڵی كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی-یه‌وه دڵته‌نگییه‌كی قووڵ رووی تێكردوون و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بۆ مورسی ده‌كه‌ن و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی دۆستی میسر ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "شه‌هید محه‌مه‌د مورسی، هه‌میشه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیار له خه‌باتی وڵاته‌كه‌یدا له‌پێناو دیموكراسییدا، یاد ده‌كرێته‌وه".