Khaled Yousef
24 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2026
باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە تەل ئەبیب، دان شاپیرۆ ڕایگەیاند کە پێگەی ئیسرائیل لە ئەمریکا، رووی لە پاکشەکشەدایە و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بەشێک نییە لە چارەسەرکردنی دۆخەکە.
دان شاپیرۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕادێۆی " Reshet Bet"ی ئیسرائیلی گوتی: "لەئێستادا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، پێگەی ئیسرائیل لە ئەمریکا، رووی لە پاکشەکشەدایە".
باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە تەل ئەبیب، دان شاپیرۆ ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بەشێک نییە لە چارەسەرکردنی دۆخەکە.
ھەروەھا دان شاپیرۆ ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەگەری ھەیە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بگات بەو ئەنجامەی کە مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتێکی دیکەی ئیسرائیل ئاسانتر دەبێت.