Özcan Yıldırım
24 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2026
سهركۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئهردۆغان ڕایگهیاند: "بەداخەوە لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهاندا بەتایبەت لە ئەورووپا کێشە بوونی هەیە. لە موسڵمانان چاوەڕوانی تێکەڵبوون و گونجان ناکرێت، بەڵکو چاوەڕوانی تواندنەوەیان لێدەکرێت. ئێمەش دەڵێین 'بەڵێ' بۆ گونجان و 'نەخێر' بۆ هەموو جۆرەکانی تواندنەوە".
له میانی بهشداری كردنی له چالاکییەكدا كه لەلایەن لێژنەی نیشتمانیی ڕێنوێنیی تورکی-ئەمریکی (TASC)، یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکراتەکان (UID)، کۆمەڵەی پیشەسازان و بازرگانانی سەربەخۆ (MÜSİAD) و ئەنجوومەنی دامەزراوە موسڵمانەکانی ئەمریکا (USCMO) له نیویۆرك ڕێكخرابوو، سهركۆمار ئهردۆغان گوتارێكی پێشكهش كرد.
لە گوتارەکەیدا سهركۆمار ئەردۆغان جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە لە هەموو شوێنێکی جیهاندا نهێنیی سەرکەوتن پەروەردەی شایستە و کوالێتی بهرزه.
سهركۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوه كرد كه پتەوکردنی پێگەی کۆمەڵگای تورک لە ژیانی سیاسیی، ئابووریی، کۆمەڵایەتیی و کلتوورییدا پەیوەستە بە پەروەردەکردنی باشی منداڵان و گەنجان و، ڕایگهیاند: "گرنگە کە ڕۆڵەکانمان فێری زمان و کلتووری خۆیان ببن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نیشتمانی دایکدا بپارێزن. لە بنەڕەتدا ئەمە هەرگیز ڕێگر نییە لەبەردەم گونجان و تێکەڵبووندا. ئەمڕۆ زۆر ئاساییە تاکەکان هەست بکەن سەربە زیاتر لە وڵاتێکن. ئەوەی لێرەدا دەبێت بە تەواوی ڕەتبکرێتەوە ئەوەیە کە چاوەڕوانی ئەوە لە کۆچبەرێک بکرێت بۆ گونجان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایەی تیایدا دەژی دەستبەرداری ڕەگ و ڕیشەی خۆی بێت. لەوەش زیاتر بۆ ئەوەی گرووپێکی کۆچبەر بتوانێت لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایەی تیایدا دەژی یەکبگرێتەوە، پێویستە ئەو کۆمەڵگەیەش کۆچبەران قبووڵ بکات و ڕێز لە مافەکانیان بگرێت. هەرچەندە ئەمریکا لەم ڕووەوە نموونەیەکی جیاوازە، بەڵام بەداخەوە لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهاندا بەتایبەت لە ئەورووپا کێشە هەیە. لە موسڵمانان چاوەڕوانی گونجان ناکرێت، بەڵکو چاوەڕوانی تواندنەوەیان لێدەکرێت. ئێمەش دەڵێین 'بەڵێ' بۆ گونجان و تێکەڵبوون و 'نەخێر' بۆ هەموو جۆرەکانی تواندنەوە".
سهبارهت به هەڵبژاردنی نیوەی خول لە ئەمریکا، سهركۆمار ئهردۆغان ڕایگهیاند: "داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانمان دەکەم لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول کە لە پێشمانە مافە دیموکراسییەکانیان بەکاربهێنن و دەنگی خۆیان بگەیەنن. ڕەنگدانەوەی ئیرادەتان لە سندووقەکانی دەنگدان لە بەرزترین ئاستدا زۆر گرنگە".
هاوكات سهركۆمار ئهردۆغان پهیامێكی ئاڕاستهی هاووڵاتیه تورکەکانی ئەمریکا كرد و، ڕایگهیاند: "دەمانەوێت ئێوە لە پێگەی زۆر بەهێزتردا لە کایەکانی سیاسەت، ئابووری، ئەکادیمیا، کلتوور و هونەردا ببینین".