Abdullah Tevge,Rewa Mahmood Hasan
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە شاری ئیستانبوڵ بە سەدان کەس لەبەردەم کۆنسولخانەی میسر لە شارەکە گردبوونەوە و بۆ کۆچی دوایی سەرکۆماری میسر، محەمەد مورسی نوێژی مردوویان بە غیابی ئەنجامدا.
لەسەر بانگەوازی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هاووڵاتییان لەبەردەم کۆنسولخانەی میسر لە ناوچەی بێشکتاش گردبوونەوە و ئیدانەی حکوومەتی ئێستای میسریان کرد و نزایان بۆ مورسی کرد.
بەشداربوانی گردبوونەوەکە چەندین وێنەی مورسی-یان بەرزکردبوویەوە و دروشمی ''جەهەننەم بۆ زاڵمان''یان بەرزکردبوویەوە و سەرکۆماری کودەتاچی عەبدولفەتاح سیسی-یان بە هۆکاری مردنەکەی مورسی تۆمەتبار دەکرد.
بەسەدان کەس ریزیان بەست و بەغیابی نوێژی مردوویان ئەنجامدا بۆ کۆچی دوایی مورسی.
لە لایەکی ترەوە تیمەکانی پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتبوویە بەر.