Sıtkı Yıldız,Abdullah Söylemez,Rewa Mahmood Hasan
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
ئاگری - AA
لە شارۆچکەی دیادین سەربە پارێزگای ئاگری، بە هۆی بارانبارین و لافاوەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا کە دوانیان منداڵن.
بەپێی زانیارییەکان دایکێک و دوو منداڵ بۆ کۆکردنەوەی گیا دەچنە دەشت، لەو کاتەدا بە هۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو دروست دەبێت و لەگەڵ خۆی دەیانبات.
خەڵکی ناوچەکە ئەو رووداوە دەبینن و دۆخەکە دەگەیەننە هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
هاوکات هاووڵاتییەکی تر لە هەمان ناوچە هەورە تریشقە لێی دەدات و گیان لەدەست دەدات.
بەپێی زانیارییەکان تەرمی دایک و دوو منداڵەکەشی دۆزراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کراون.