Mazın Asad
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار له ناوچه‌كانی شاری كلیس و هه‌تای ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی، جه‌نه‌راڵ یه‌شار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی، عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوك ئاكیوز یاوه‌ری ئاكار بوون له سه‌ردانه‌كه‌یدا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "خوێنى هیچ لە شه‌هید و بریندارەکانمان به فیرۆ ناچێت. تیرۆریستان و لەگەڵ ئەو هێزانه‌ى کە پشتیوانى له تیرۆر ده‌كه‌ن، شكست ده‌هێنن".
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنى لقى زه‌یتون گوتی: "خه‌باتى ئێمه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌رباز، جه‌ندرمه، پۆلیس، گوندپارێزهكان و ئه‌ندامانى سوپاى سووریاى ئازاد تا له‌ناوبردنى دوایین تیرۆریست له ناوچه‌كه‌دا به پێداگرییه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت".
خولوسی ئاكار گوتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له رووى مرۆیى و سه‌ربازییه‌وه به شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامه كه ببێته نموونهیەک بۆ وڵاتانى دیكه‌ى جیهان. پێداویستى بۆ خه‌ڵكى سڤیل له ناوچه‌كه‌دا دابین ده‌كرێت. هاوكارى ته‌ندروستى و كه‌لوپه‌لى پێویست پێشكه‌ش ده‌كرێت".