Salih Bilici,1 23
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
هه‌ولێر - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ جه‌زائیر، مۆریتانیا، سه‌نیگال و مالی له وێستگه‌ی داكار وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان گوتویه‌تی: "به به‌ڕێز پوتینم گوت ئه‌وانه‌ی له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌رده‌چن با له وڵاتی خۆمان وه‌ریان بگرین و چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ بكه‌ین'. بۆچوونێكی ئه‌رێنی نیشان دا به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌مڕووه‌وه هیچ مه‌ودایه‌ك نه‌بڕدرا. ده‌گوترێت ئه‌وانه (له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات) ده‌رچوون ره‌وانه‌ی دیمه‌شق كراون، ره‌وانه‌كردنی ئه‌وان بۆ شام به واتای راده‌ستكردنی ئه‌وانه به ئه‌ژدیها".
ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا له ناو فڕۆكه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به لێدوانی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره كه رایگه‌یاندبوو "یه‌په‌گه له منبج ده‌كشێته‌وه. ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمان بۆ یه‌په‌گه ناڕوانین. پابه‌ندین به‌و به‌ڵێنانه‌ی داومانن"، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌مریكییه‌كان له سه‌رده‌می ئۆباماوه ده‌ڵێن له منبج نامێننه‌وه و ئه‌وانه‌یش چوونه‌ته‌وه ئه‌وێ بۆ رۆژهه‌ڵاتی فوڕات دهیانكشێننهوه. وێڕای ئه‌وه‌ی له ته‌له‌فۆن و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌ده‌ن بەڵام به كرده‌یی یه‌په‌گه‌یان له‌وێ نهكشاندووەتهوه. ئێستا تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی هه‌مان شت ده‌ڵێن. به‌ڵام هێشتا ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌بوونه‌ته كردار. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن لەمیانی سەردانەکەی بۆ تورکیا گوتی: 'با ئه‌وان له‌وێ ده‌ربهێنین. ئه‌منیه‌تی نیوه‌ی منبج بۆ ئێوه و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ ئێمه. له وه‌ڵامدا پێم گوت 'با ئاسایش نه لای ئێوه بێت و نه لای ئێمه! پێویسته منبج هی دانیشتوانی راسته‌قینه‌ی بێت'. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه بێت كه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی جێگیركردنی دانیشتوانی ره‌سه‌نی شاره‌كه كه عه‌ره‌به‌كانن له شوێنه‌كان خۆیان، پێكه‌وه ئاسایشی منبج فه‌راهه‌م بكه‌ین، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین ئه‌مه بكه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت گوته‌كان له كرداردا ره‌نگبده‌نه‌وه.
پرسیاری ئەوە لە ئەردۆغان کرا کە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ گوتوویەتی "مه‌حاڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به ئیدلب بگه‌ینه رێككه‌وتن. ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌گه‌ڵ توركیادا ئه‌نجامیده‌ده‌ین، ده‌ره‌نجامه‌كانی وه‌رده‌گرین". به‌ڵام له‌و روونكردنه‌وانه‌ی كه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه نزیكه‌كان له كرملین دراون، ئاماژه به‌وه‌كراوه رووسیا نیگه‌رانیی سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك كه‌سی ئۆپۆزسیۆن له ئیدلب هه‌یه و باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م بابه‌ته له رێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ئێوه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ئایا ده‌كرێت رووسیا له ئیدلب پێشنیارێك پێشكه‌شی ئێمه بكات كه بێزارمان بكات؟ لە وەڵامدا ئەردۆغان گوتی: "له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ رووسیادا نییه. پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی خاڵه‌كانی چاودێرییكردن له ئیدلب درێژه‌ی هه‌یه. تا ئێستا هەشت خاڵی چاودێرییمان دامه‌زراندووه. له‌ماوه‌ی داهاتوودا لووتكه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی سۆچی له ئیستانبوڵ ئه‌نجامده‌ده‌ین. له‌وێ ده‌رفه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بابه‌ته و بابه‌ته هاوشێوهكانمان ده‌بێت".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین گوتی "له سایه‌ی ئه‌ردۆغاندا سڤیله‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌رباز كران". ئایا ئه‌مه به مانای ئه‌وه دێت كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازكردنی سڤیله‌كان له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، ئیدلب یان شوێنه‌كانی دیكه پێكه‌وه كاركردنتان درێژه‌ی ده‌بێت؟ سەرکۆماری تورکیا گوتی: "من لەبارەی غوتەی رۆژهەڵات و ئیدلب-ەوە پەیوەندیم کرد بە بەرێز پوتینەوە. تکام لێکردن دەربارەی گواستنەوەی کەسانی مەدەنی لە غوتەی رۆژهەڵات. لەوێ منداڵ و ئافرەت دەکوژرێن. دەڵێن ئاگاداری کەسانی مەدەنی دەبن بەڵام،گرتە ڤیدیۆییەکان و وێنەکان لەبەردەستن. ئەوکاتەی بینیم چی کراوە، شەرم دەکەم لەوەی مر‌ۆڤم، باوکم، سیاسیم، بگرە شەرم دەکەم لەوەی سەرکۆمارم. ناتوانین تەماشاکەری ئەم زوڵمە بین. داوام لە پوتین کرد کە یارمەتیمان بدات لەبارەی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی، گواستنەوەی بریندارەکان. گوتم با ئه‌وانه‌ی له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌رده‌چن با له وڵاتی خۆمان وه‌ریان بگرین و چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ بكه‌ین'. بۆچوونێكی ئه‌رێنی نیشان دا به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌مڕووه‌وه هیچ مه‌ودایه‌ك نه‌بڕدرا. ده‌گوترێت ئه‌وانه (له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات) ده‌رچوون ره‌وانه‌ی دیمه‌شق كراون، ره‌وانه‌كردنی ئه‌وان بۆ شام به واتای راده‌ستكردنی ئه‌وانه به ئه‌ژدیها".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە عەفرین و بوونی شەهید و بریندار ئاراستەی ئەردۆغان کرا. سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ خوڵوسی پاشا (سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا) ئەنجام دا و هەواڵی پێکدادانەکانم لەوەوە بەدەست گەیشت. بەداخەوە هەشت شەهیدمان هەیە. لە سوپای سووریای ئازادیش دوو شەهید هەن. برینداریش هەیە، زانیارییم نییە لەبارەی دۆخی تەندروستی بریندارەکان. لە ئاکامی رووداوەکەدا، ئەندامانی تیرۆریستان لەناوچەکە لەگەڵ دژە فڕۆکەکاندا پێکەوە لەناوبراون. بەرەنگاریەکەی ئەوێ (عەفرین) بەردەوام دەبێت، بەردەوامی پێ دەدەین تاکو تیرۆریستان بەهەمان شێوە باجەکەی وەردەگرن".