Hakan Çopur
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ لەبارەی پێشهاتی غوتەی رۆژهەڵات لە سووریا گوتی: "(غوته‌ی رۆژهه‌ڵات) ئه‌و شتانه‌ی كه به‌م دواییه سووریا، ئێران و رووسیا ئه‌نجامیده‌ده‌ن، شه‌رمه‌زارییه‌كی مرۆییه. به‌ڵام تاكه ئامانجی بوونی ئه‌مریكا له‌وێ، له‌ناوبردنی داعش و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یه و هیچ ئامانجێكی دیكه‌مان نییه".
تره‌مپ له‌دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا، ماڵكۆڵم تورنبول له كۆشكی سپی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبەشیان به‌ست.
له‌باره‌ی دوا دۆخی سووریا و غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه پرسیار له تره‌مپ كرا و له‌وه‌ڵامدا گوتی،"(غوته‌ی رۆژهه‌ڵات) ئه‌و شتانه‌ی كه به‌م دواییه سووریا، ئێران و رووسیا ئه‌نجامیده‌ده‌ن، شه‌رمه‌زارییه‌كی مرۆییه. به‌ڵام تاكه ئامانجی بوونی ئه‌مریكا له‌وێ، له‌ناوبردنی داعش و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یه و هیچ ئامانجێكی دیكه‌مان نییه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا، ماڵكۆڵم تورنبول لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بابه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و رایگه‌یاند، قه‌یرانی سووریا ته‌نها به چاره‌سه‌ری سیاسی كۆتاییدێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش دوێنێ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، سووریا، ئێران و رووسیای تۆمه‌تباركرد و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌مریكا ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له سووریایه.
غوتەی رۆژھەڵات لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایە و نزیکەی ٤٠٠ هەزار ھاووڵاتی سڤیل تیایدا دەژیت.
غوتەی رۆژھەڵات لە کۆبوونەوەکانی ئاستانادا بە ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی راگەیەندراوە، بەڵام رژێمەکەی ئەسەد کە رووسیا گەرەنتی دەکات، لە مانگی نیسانی پارساڵەوە گەمارۆی سەر ئەو ناوچەیەی توندتر کردووە و، ماوەی چەند مانگێکیشە ھێرشەکانی چڕکردووەتەوە.