Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو، له‌به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاژانس له ئه‌نقه‌ره، به گردبوونه‌وه‌یه‌ك هاوخه‌میی خۆیان بۆ خه‌ڵكی سڤیل و "كه‌ریم" ئه‌و منداڵه‌ی بووه‌ته سیمبولی گه‌مارۆكانی سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن رژێمی سووریاوه نیشان دا.
كارمه‌ندان وێنه‌ی كه‌ریم-ی تەمەن دوو مانگیان به‌رزكردبووه و وه‌ك هاوخه‌می چاوی چه‌پیان به‌ستبوو.
كه‌ریمی شیرخۆر نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له شه‌قامه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ دایكی‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگیركرابوو و له ئه‌نجامدا چاوی چه‌پی له‌ده‌ستدا و سه‌ری به‌سه‌ختی برینداربوو.
كه‌ریمی شیرخۆر به شێوەیەکی دەرئاسا له ژیاندا مایه‌وه، به‌ڵام دایكی گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی منداڵه‌كه له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوكرایه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر له توركیا و جیهاندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكرده‌وه.