Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا یاڵچن ئاکدۆغان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە بابەتە هەنووکەیەکان کرد و گوتی: ''لە ناوچەكە لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، هەوڵی دروستكردنی كاریگەرییەكی سیاسی دەدرێت. ئەم داعشە وەك كلیلی جۆكەری لێهاتووە هەموو دەرگایەك دەكاتەوە. داعش بۆ ئامرازێك گۆڕدرا كە لە رێگەیەوە سیاسەتی نێوخۆ رێك بخرێتەوە و سنوورەكان دیاری بكرێن''.
لە درێژەی گوتەکانی یاڵچن ئاكدۆغان تیشکی خستە سەر پەلامارەکانی ناوخۆی پەکەکە و رایگەیاند: "هاووڵاتییانمان ئەوە دەبین کە لەلایەک حکوومەت سەرقاڵی دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانەیە و باوەش بۆ هاووڵاتییانی دەکاتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە پەکەکە خەریکی تەقاندنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکانن و ئاگر لە بیناکان بەردەدەن و ئازاری هاووڵاتییان دەدەن. رێکخراو یەکسانە بە کوشتارکاری. وڵاتیش واتە هیوا، ژیان، مرۆڤایەتی".
.جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "هەدەپە بانگەشەی ئازادی و دیموکراسی دەکات، ئەوانە هەمووی قسەی سەر زارن، ئەوان نیشانیان دا لەو بابەتەدا چەندە بێ هەڵوێستن و نایانەوێت بارودۆخەکە باش بێتەوە، ئەوان بەردەوام هەوڵی ئەوەیان دەدا کۆتایی بە قۆناغی چارەسەریی بهێنن و ئیفلیجی بکەن و نەیەڵن قۆناغەکە سەرکەوتوو بێت.ھەروەھا بەھیچ جۆرێک پەکەکە و ئیمراڵی کۆبوونەوەیان ئەنجام نەداوە".